بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ساڵڕۆژی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام وتی: ئەمریکییەکان ئەو ڕێککەوتنەیان خستە ژێر پێ و چی دیکە ئەندامی ئەو ڕێککەوتنە نین. ئەوان بە ئەو کارەیان نیشانیان دا کە پێبەندی یاسا لە پێوەندی نێودەوڵەتی نین و گرینگترین پێشێل کاری مافی نێودەوڵەتین.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو ڕوانگەیەی ئەمریکا کە گرتوویانە پێش زۆر مەترسیدارە و سیستەمی نێودەوڵەتی تێک دەدات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێران وتی: بەرجام دەستکەوتی زۆری هەبووە کە پرسی لابردنی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی یەکێکیان بووە. ئەمریکا بە چوونە دەرەوەی نایاسایی خۆی لە بەرجام دەیەویست هەموو دەستکەوتە سیاسی، ئابووری و ئەمنیەتییەکانی بەرجام لەناو ببات و بە بیری خۆی دەتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات.
مووسەوی جەختی کرد: ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ ئەندامانی تری بەرجام خەریکی گفتوگۆ و لێدوانین و دڵنیاین کە ئەمریکییەکان لە ویستی خۆیان بۆ لەناوبردنی دەستکەوتی تری بەرجام لە لابردنی گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێران سەرناکەون .
ڕاشیگەیاند ئەگەر بێتو ئەمریکا گەمارۆی چەک و تەقەمەنی لە سەر ئێران زیاتر بکاتەوە ئەوە بێ گومان ئێمە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکشینەوە و چی دیکە پایبەندی نابین.